College Events

سيمينار

posted Feb 19, 2019, 1:10 PM by ChroMohammed Raza


پێشکەش کردنی سیمینارێک بە ناونیشانی (Biotechnology) سود و زیانەکانی لەلایان بەریز(د. دانا خدر سابر) بەرواری ۱۸ / ۲/ /۲۰۱۹






گەشتی زانستی

posted Feb 16, 2019, 10:27 AM by ChroMohammed Raza   [ updated Feb 16, 2019, 10:31 PM ]

دەست پێکردنی یەکەمین گەشتی زانستی خۆیندکارانی (قۆناغی چوارەم)بەشی فیزیا بۆ زانکۆی سەلاحەدین بە مەبەستی ئەنجام دانی وانەی نیوکلێر بەشێوازی پراکتیک بەسەرپەرشتی مامۆستا (گەرمیان  تەحسین و د.علی ). ئەم گەشتە زانستیە بەردەوام بە چەند قۆناغێکی جیا جیا.





سەردانی خوێندکارانی قوتابخانەی ( باڵا )ی نمونەیی ئینگلیزی/ بۆ زانکۆی چەرموو/ کۆلێژی پەروەردە و زمان و کۆلێژی زانستەکرداری و تەندروستییەکان

posted Feb 2, 2019, 10:50 PM by ChroMohammed Raza   [ updated Feb 16, 2019, 11:18 PM ]

لە گەشتێکی زانستی خوێندکارانی قوتابخانەی ( باڵا )ی نمونەیی ئینگلیزی/ بۆ زانکۆی چەرموو/ کۆلێژی پەروەردە و زمان و کۆلێژی زانستەکرداری و تەندروستییەکان . ڕۆژی پێنج شەممە ۳۱ / ۱ /۲۰۱۹ بەسەر پەرشتی بەڕێز ( م.بیستون محمد ) و بەڕێوەبەری قوتابخانە (م. دڵشاد صالح )و مامۆستایانی زانستی کۆلێژ و قوتابخانەی باڵای نمونەیی  بۆ زیاتر ئاشناکردن و سوود بەخشین بە خوێندکارە بەڕێزە کانیان لە قۆناغی پێنجەم وشەشەم،سەردانی تاقیگە کانی بەشی زانستە گشتیەکان وکۆمپیوتەر و فیزیایان کرد۰ 


خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ کۆتایی هات

posted Jan 31, 2019, 1:22 AM by ChroMohammed Raza



رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٢٠١٩/١/٣٠) کۆتایی هاتنی خولی قۆناغی سێ وچوار(سیستەمی کلاسیکی) لە زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ ، وتیپی بەشی (فیزیا) نازناوی خولی سیستەمی کلاسیکی بەدەستهێنا دوای سەرکەوتنی بەسەر تێپی بەشی (نەوت وگاز) بەئەنجامی (١x٣) ، گۆڵەکانی تێپی بەشی (فیزیا) لەلایان یاریزانان (بێرون لەتیف "٢" گۆڵ) (سەرهەنگ حیدر "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکی تێپی بەشی (نەوت وگاز) لەلای یاریزان (کەمال بورهان) تۆمارکرد.
لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (د. بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو و(م. ئازاد رشید) راگری پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ جام ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .






سیمینار

posted Jan 29, 2019, 11:08 PM by ChroMohammed Raza

پێشكه‌ش كردنی سیمینارێك له‌ لایه‌ن به‌ڕێز (د.دانا خدر صابر) به‌ناونیشانی ( synergistic effect of silver nano particles and Antibiotics ) به‌رواری 29/ 1/ 2019

یاری کۆتایی تۆپی سەرمێز

posted Jan 22, 2019, 11:04 AM by ChroMohammed Raza   [ updated Jan 24, 2019, 11:57 PM by Rebin Abdulkarim Hamaamin ]

 بە ئامادەبوونی بەرێز دکتۆر بارام احمد یاریدەدەری سەروکی زانکو بو کاروباری کارگێری و بەرێز دکتور بەختیار کمال ڕاگری کۆلێژی زانستەکرداری و تەندروستییەکان  یاری کۆتایی تێنسی سەر مێز لەسەر ئاستی زانکۆ لەنێوان هەردوو خوێندکار (پێشین رێبوار)خوێندکاری قوناغی دووەم بەشی کۆمپیوتەر و خوێندکار(بێرون لەتیف)خوێندکاری قوناغی سێیەم بەشی فیزیا ئەنجامدرا ۰یاریەکە بە سەرکەوتنی خوێندکار پێشین ڕێبوار کوتایی هات بە ئەنجامی ۳×۰
ئەنجامی گێمەکان بەم شێوەیەبوو:
۱۱×٥
۱۱×۷
۱۱×۹
لەکۆتاییدا خەلات بەخشرایە هەردوو خوێندکار لە لایەن بەرێزان دکتور بارام و دکتور بەختیار ەوە 

بەڕێوەچونی هەڵمەتی نەمام ناشتن

posted Jan 17, 2019, 10:43 AM by ChroMohammed Raza   [ updated Jan 24, 2019, 11:58 PM by Rebin Abdulkarim Hamaamin ]


   بە ئامادەبونی،(د.بارام حمە امین) و (د.بەختیار کمال) ڕاگری کۆلێژی زانستەکرداری و تەندروستیەکان ٫ بەهاوکاری
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە هاوبەشی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو، بە بەشداری، خوێندکارانی، قۆناغی یەکەمی بەشەکانی(کیمیای  و دەرمانسازی و فیزیای کرداری و زانستی تاقیگەی پزیشکی) بە سەرپەرشتی مامۆستایانی وانەی ڤۆڵێنتێر (م۰سەروەرو م۰باوان )هەڵمەتی چاندنی 700 نەمامی جۆراو     جۆر، بەڕێوەچوو بەرواری  ۱٦/۱ /  ۲۰۱۹

lonic framework

posted Dec 18, 2018, 11:12 PM by ChroMohammed Raza   [ updated Jan 25, 2019, 12:07 AM by Rebin Abdulkarim Hamaamin ]

On 18 December 2018, College of Medicals and Applied Science organized a seminar for our Lecturer (Mr. Kardo Osman …) at Seminar Hall- Bnari Bani Maqan Buliding .The seminar titled by (Ionic framework). The seminar provided a complete view for designing the mobile applications, with a focus on the realizations under the GOAL project
پێشکەش کردنی سیمینارێک بەناونیشانی (Ionic framework)لەلایەن بەرێز(م۰ی۰کاردۆ عسمان عزیز) لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر بەرواری ۱۸/ ۱۲/ ۲۰۱۸




رۆژی ئاڵا بەرز ڕاگیرا

posted Dec 17, 2018, 1:25 PM by ChroMohammed Raza   [ updated Feb 5, 2019, 11:14 PM ]


۱۷/۱۲  هەموو ساڵێک بە رۆژی ئاڵا دیاری کراوە و لەم رۆژەدا چەندین چالاکی بەڕێوە دەچێت۰ زانکۆی چەرمووش رۆژی ئاڵا بەرز ڕاگرت و چەند چالاکیەکی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژەکان و ماموستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران۰
چالاکییەکان بەم شێوەیە بەڕێوەچوون:
ـ ووتەی بەخێر هاتن 
ــ چەند دەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان 
ـ پێشکەش کردنی ووتارێک لەلایەن بەڕێژ (پ۰د۰سەڵاح رەزا سەعید) ەوە بەڕێزیان باسیان لەوە کرد کە "ئەوەی کۆی کردوینەتەوە ڕۆژێکی پیرۆزە ئەویش رۆژی ئاڵایە"۰ باسی لەوەش کرد "هەرچەندە ئێمە دەوڵەت نین بەڵام هیچ شتێک محاڵ نیە"۰وە دکتور داوای کرد بەزوترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنرێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە زانکۆی چەرموو پێشەنگی هەموو زانکۆکانە بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمی بۆلۆنیا۰
ـ پێشکەش کردنی وتارێک لە لایەن بەرێز (سۆران نسرالدین )ەوە لێپرسراوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان۰
ـ پێشکەش کردنی چەند پارەچە شیعرێک لە لایەن شاعیر و ڕاگەیاندن کار بەرێز(سعود سەنگاوی)ەوە۰
ـ وتنەوەی سروودی ایرەقیب لەلایەن گروپێک لە خوێندکارانەوە بە شێوەی کۆرس۰
ـ یادەکە کۆتایی هات بە رێورەسمی ئاڵای کوردستان لەلایەن(گروپێک لە خوێندکاران)۰






























چەند چالاکیەک لەرۆژى جیهانى خۆبەخشیدا

posted Dec 15, 2018, 9:01 AM by ChroMohammed Raza

 
 بەرواری (٥/
۲۰۱۸/۱۲) چەند چالاکیەک بەڕێوەچوو لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی چەرموو ەوە بەهاوکاری (کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان -لقی چەمچەماڵ) بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆبەخشییەوە کە پێک هاتبوو لەم چالاکیانە :-
۱-پشکنینی چاو.
۲-پشکنینی شەکرەو زەخت و لێدانی دڵ.
۳-کۆکردنەوەی کتێبی زیادە لە خوێندکاران.
٤-کۆکردنەوەی پارە وەک هاوکاری.
٥-هەڵمەتی پاککردنەوەی ناو زانکۆ .



1-10 of 20